کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززەی رووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە هۆشداری دایەوە و وتی، "ئەگەر گۆڕانکاریێکی گرنگ روونەدات لە مانگی ئایاردا برسێتی روو دەدات."
ناوبراو باسی لەوە کرد کە دەبێت هاوکارییەکان هەموو رۆژێک ئەنجام بدرێن و وتی، "بەڵێ، بەرەو پێشەوەچوونێک هەیە بەڵام بەس نییە."
سکاو جەختی لەوە کرد کە ئەگەر ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر رەفەح ئەنجام بدرێت خەتەرێکی گەورەتر روو دەدات.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکارییەکانی کە ئێستا ئەنجام دەدرێت وەک قەترەیەکی ئاوە لە ناو دەریادا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."